١٤ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١١:٣٥
Source: Mehrnews
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ڕێککەوتنی ئیسلام ئاباد بۆ کۆتایی هاتنی شەڕە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: یاداشتی ئیسلام ئاباد کە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت، تیشک دەخاتە سەر کۆتاییهێنان بە شەڕ، لەم قۆناغەشدا بڕیار دراوە کە باس لە پرسی ئەتۆمی نەکرێ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێستا کە دوای دوو مانگ بەسەر کۆتایی هاتنی شەڕی ئەم دواییە، ڕەهەندەکانی شکست و تاوانەکانی دوژمن ڕوون بووەتەوە، ڕۆڵی میدیا ناوخۆییەکان لە ئاشکراکردنی درۆکانیان دوو هێندە گرنگ دەبێت.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە گەرووی هورمز و هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە کردەوەکانی ئێران، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: ئەوەی ئەمریکییەکان قبووڵی دەکەن یان ڕەتی دەکەنەوە بۆ ئێمە پرسی سەرەکی نییە. ئەمریکا زۆر پرس قبووڵ ناکات، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێ کاری خۆی بکات و لە هەر شوێنێک کە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان داوا بکات و کردەوەکانمان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت، ئێمە بەبێ گوێدانە خواست و شیکارییەکانی ئەمریکا دانوستان دەکەین.

ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە یەکێک لەو حاڵەتانە پرسی گەرووی هورموزە، زیادی کرد: لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە، گەرووی هورمز لە چوارچێوەی ئاوی خاکی ئێران و عوماندایە، وەک دوو دەوڵەتی کەنار دەریا، و مومارەسەی سەروەریی ئێران لەم ناوچەیەدا هاوتەریبە لەگەڵ دەستەبەرکردنی ئاسایشی نەتەوەیی و مومارەسەی مافی سەروەریی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران؛ شتێک کە لە یاسای نێودەوڵەتیدا قبووڵکراوە.

بەقایی بە ئاماژەدان بەوەی کە پرسەکانی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ئاڵۆزن، وتی: لەم ماوەیەدا سەرنجی سەرەکی لەسەر کۆتایی هێنان بە شەڕ بووە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونەکانی پێشووتر بڕیار دراوە کە لەم قۆناغەدا وردەکاریی بابەتەکانی پەیوەست بە پرسی ئەتۆمی تاوتوێ نەکرێت و گرنگی بە کۆتایی هێنان بە شەڕ بدرێت لە هەموو بەرەکان بە لوبنانیشەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: کەم تا زۆر زانیاری لەسەر پێکهاتە جیاوازەکانی ئەم لێکتێگەیشتنە پێشکەش کراوە، بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم ڕێککەوتنە ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان ئێران و ئەمریکا نییە، بەڵکو لێکتێگەیشتنێکە کە هێڵکارییە گشتییەکانی پەیوەست بە پرسەکانی ناکۆکی نێوان هەردوولا دەوروژێنێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha